جه‌وهه‌ر نامیق سواره
نووسەر
كاتێك ئیراده‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌بێته داینه‌مۆی سه‌ركه‌وتن
هه‌رئه‌و كاته‌ی كۆرۆنا سه‌ری هه‌ڵدا نوقڵانه‌ی ئه‌وه لێده‌درا كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانای رووبه‌رووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی نییه و ناتوانێت به‌رده‌وام بێت، كۆرۆنا ته‌واو نه‌بوو دابه‌زینی نرخی نه‌وت و راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان و جه‌نگی درۆنی و راگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانیشی هاته سه‌ر، هه‌مووی به ئامانجی ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدرێت. به‌ڵام چونكه ئیراده‌ی خۆراگری سه‌رۆكوه‌زیران و پشتیوانی خه‌ڵك ئاوێته‌ی یه‌كتری بوون، هیچ هێزێك نه‌یتوانی خه‌ڵك و حكوومه‌ت له‌یه‌كتری جیا بكاته‌وه.
مه‌سرور بارزانی بڕیاری دا كه شان بداته به‌رده‌م به‌پرسیاریه‌تی قه‌یرانه‌كان و رووبه‌رووی ئاڵنگاریه‌كان ببێته‌وه، جگه له‌وه‌ی كۆسپی گه‌وره‌ی بۆ هاته‌ڕێ، له‌هه‌مان كاتدا به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست هێرشی راگه‌یاندن و فشاری سیاسی له‌سه‌ر دروستكرا بۆ ئه‌وه‌ی له هێله گشتییه‌كانی كابینەی حكوومه‌تپاشه‌كشه بكات، به‌ڵام ئیراده‌ی خۆراگریی سه‌رۆكوه‌زیران به‌رده‌وام بوو و كوردستانی برده كه‌ناری ئارام، له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌زاران پرۆژه‌ی گرنگ و سه‌دان پرۆژه‌ی ستراتیژی له بواری خزمه‌تگواریی گشتی له رێگاوبان، كه‌رتی بانكی، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵ جێبه‌جێكرد، گرنگترینیان (پرۆژه‌کانی هه‌ژماری من، رووناكی و جێبه‌جێكردنی رێگای ستراتیژی شاره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و دروستكردنی چه‌ندان سایلۆ و پارێزگاری له كه‌رتی ئاو به‌نداو و پۆند)، هه‌موو ئەمانه له كاتێكدا ئه‌نجام دران، ئه‌وانه‌ی كه ئێستا هێرشی راگه‌یاندنی ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران خۆیان به‌شێك بوون هه‌م له رێگری له‌و پرۆژانه، هه‌میش بڵاو كردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی ناراست كه ئه‌م كابینه‌یه ناتوانێت خزمه‌ت بكات.
كاتی خۆشی، سه‌رۆكوه‌زیران له چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌نووسی باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌ر رێگری له كاره‌كانی نه‌كرێت ئاوه‌دانی ده‌گه‌یه‌نرێته هه‌موو شاره‌كانی كوردستان بۆ ئه‌و كاته خه‌ڵكانێك هه‌بوون كه هه‌واڵی ناراستیان بڵاو ده‌كرده‌وه كه حكوومه‌ت جیاوازی له شاره‌كاندا ده‌كات، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك هۆشیاره و بابه‌ته‌كان ده‌بینێت باش ده‌زانێت كه حكوومه‌ت نه‌ك جیاوازی نه‌كردووه له‌نێوان شاره‌كان، به‌ڵكو رێگری لێكراوه له‌وه‌ی بتوانێت به‌دروستی داهات كۆ بكاته‌وه و خه‌رجی بكاته‌وه بۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری؛ له ماوه‌ی رابردوو شایه‌تی زۆر به‌ڵگه‌ین كه چۆن له‌هه‌ندێك ناوچه‌كه رێگری ده‌كرێت له كۆكركدنه‌وه‌ی داهات و رێگریكردن له كاره‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ش دواجار خزمه‌ت به خه‌ڵكی كوردستان ناكات خه‌ڵك ئه‌و قۆناخه‌ی به‌جێهێشتووه ئێستا به‌گوتاری ناراستی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هان بدرێن له‌دژی حكوومه‌تی خۆیان ئه‌و قۆناخه تێپه‌ریووه، بونیادنانی وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌واڵی ناڕاست و چه‌واشه‌كاری ناكرێت، فه‌رموون وه‌ك مه‌سرور بارزانی شان بده‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی و ببنه ئیراده‌یه‌ك بۆ ده‌ربازكردنی كوردستان له قه‌یران و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات.
بۆ بیرهێنانه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ده‌ست شكانه‌وه‌ی سیاسی بكه‌ن و كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م نادیده بگرن، ئه‌م كابینه‌ی حكوومه‌ته جگه له‌وه‌ی پشتیوانی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له‌هه‌مان كاتدا هیچ به‌دیل و جێگره‌وه‌یه‌ك ناتوانێت ئه‌و متمانه له حكوومه‌ت وه‌ربگرێته‌وه و حزبێك یان چه‌ند حزبێك خۆیان بكه‌نه‌وه نوێنه‌ری خه‌ڵك، نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئیراده‌ی ده‌نگده‌ره كه له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانیان له به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه و پارتیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كه حكوومه‌ت به‌رنامه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات پشتیوانی له‌هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كات ئێستاش ئه‌م پشتیوانییه له پارتی فراوانتره و خه‌ڵكی كوردستان له پشته‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانن بۆ هه‌نگاونانی زیاتر له پێشكه‌وتن و به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی كوردستان.