پێشبڕکێی سوارچاکی لە بانی دێدەوان
K24 - هەولێر
رێکخراوی سوارچاکیی برایان، ئەمڕۆ پێشبڕێیەکی سوارچاکی رێکخست، پێشبڕکێکە تێکەڵ کرابوو بە دەنگی حەیرانبێژان و بەشداربووان جلوبەرگی فۆلکلۆریی کوردییان پۆشیبوو.
رێکخراوی سوارچاکیی برایان، رێکخراوێکی ناحکومییە و ماوەی سێ ساڵە دامەزراوە، پیاو و ژن و منداڵان لەخۆدەگرێت. رێکخراوەکە ساڵانە کاتێک کەشوهەوا گونجاو دەبێت و لەبەهار نزیکدەبێتەوە، چەند پێشبڕکێیەکی ئەسپسواری رێکدەخات.
بۆ ئەمساڵ پێشبڕکێکە لە بانی دێدەوان رێکخرا، کە دەکەوێتە نزیک گوندی بێستانە لە سنووری پارێزگای هەولێر.
وێنە: رێباز سیان، کوردستان24: