شوێنه‌واری بۆردومانه‌كانی رووسیا ببینه
شه‌ڕ ته‌نگی به خه‌ڵكی ئۆكرانیا هه‌ڵچنیوه
K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، سوپای رووسیا ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو بارهه‌ڵگری سه‌ربازی ئۆكرانیادا گرتووه و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی خۆیان به‌دوا خستوون و به خێراییه‌كی زۆر روویان له ناوه‌ڕاستی كیێڤ كردووه، به‌ڵام له‌ناو بران.
هاوكات، حكومه‌تی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، به هۆی بۆردومانی رووسیا بۆ سه‌ر كیێڤ 8 هاووڵاتی بریندار بوون.
بۆ بینینی ڤیدیۆی زیاتری شه‌ڕی ئۆكرانیا سه‌ردانی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه







