به وێنه.. دیداری مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی جیهان له داڤۆس
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە (19ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023) لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، به‌شداری له نیوەڕۆخوانێك كرد كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی بەناووبانگی ئه‌مەریکی واشتن پۆست رێكخرابوو به ناوی "خوانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه".
لەو نیوەڕۆخوانەدا، چه‌ندین سه‌رۆك، سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆنگرێسمان و سیناتۆری ئه‌مریكی و چه‌ندین کەسایەتیی و خاوه‌نكار و بازرگانی گه‌وره‌ی جیهانی تێیدا به‌شداربوون.














