
بە وێنە؛ سەرۆکی حکوومەت کارگەی سلیڤانای لە زاخۆ کردەوە
ئەمڕۆ شەممە، 21-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا کارگەی سلیڤانای بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ، کردەوە و دواتر گوتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا پرۆژەکەی بە "زۆر گرنگ" ناوبرد و ڕایگەیاند: کردنەوەی کارگەی سلیڤانا، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لەلایەن کەرتی تایبەتەوە و بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان دروست کراوە.
سەرۆک وەزیران هیوای خواست، لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم کارگەیە بتوانێت خزمەتێكی باشتری جووتیارانی دەڤەرەكە بكات و هەوڵ بدەن هەرچی زووە پرۆژەكە فراوانتر بكەن و كارگەی پەیوەندیدار بۆ بەرهەمەكانی گەنم دابمەزرێنن.
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)








