
بە وێنە؛ کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی پارتی لە هەولێر
K24 - هەولێر:
سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، بە مەبەستی پشتیوانیکردن و سەرخستنی لیستی 190ـی پارتی، لە شاری هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی لە سەندیکاکانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، پارتی ئەوە حزبە بووە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئامادە نەبووە کە دان بەوە دابنرێت بستێک خاکی کوردستان جیا بکرێتەوە، هاوکات ئامادەبوو شۆڕشێکی لەسەر ئەو پرسە دابنێت.











