
ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10-10-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر-کۆیەی دانا و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: "ڕێگەکە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی زۆر بێت بۆ بەستنەوەی شاری کۆیە، تەقتەق و دەوروبەری بە هەولێری پایتەخت و دەبێتە بەشێکی سەرەکی لە بەستنەوەی هەولێر بە سلێمانی".










