بە وێنە؛ ئاهەنگی گەورەی جەماوەریی پارتی لە دهۆک
بە وێنە؛ ئاهەنگی گەورەی جەماوەریی پارتی لە دهۆک

بە وێنە؛ ئاهەنگی گەورەی جەماوەریی پارتی لە دهۆک

ئەمڕۆ شەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، ئاهەنگێکی گەورەی جەماوەری لە نێو یاریگای دهۆک بەڕێوەچوو.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوتارێکدا سڵاوی سەرۆک بارزانی گەیاندە خەڵکی بادینان، گوتی: ڕۆژی 20ـی مانگ رۆژی دەنگدانە، ئەمڕۆ لەگەڵ برای خۆم مەسرور بارزانی و سەرکردایەتی پارتی هەموو پێکەوە لەگەڵ خەڵکی خۆڕاگری بادینانین، پەیمانی سۆز و پەیمانی ڕێبازی  بارزانی و کوردایەتی و شەهیدان و ئازادی، نوێ دەکەینەوە و سەرکەوتنێکی دیکەی گەورە بۆ بادینان تۆمار دەکەین.

لای خۆیەوە مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند، پارتی تاكه‌ لایه‌نی سیاسییه‌ باسی پاشه‌ڕۆژ و ئایینده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات و چه‌ند ڕۆژێكی كه‌میش ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كوردستان بڕۆنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و بڕیار له‌ داهاتوو و چاره‌نووسی خۆیان بدات.