
هاووڵاتییان لە بەردەم قەڵای هەولێر، لە ڕێگەی شاشەی کوردستان24ـەوە بینەری گوتاری سەرۆک بارزانی بوون
بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و هەر یەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ گەورەترین کەرنەڤاڵیی جەماوەریی پارتی بۆ سەرخستنی لیستی 190 لە یاریگەی فرانسۆ هەریری، لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد. زیاتر لە 60 هەزار لایەنگر و ئەندامی پارتی لە کەرنەڤاڵەکەدا بەشدارن.
سەرۆک بارزانی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری پارتی و پشتیوانی لە لیستی 190 لە یاریگەی فەرانسۆ هەریری لە گوتارەکەیدا وێڕای بەخێر هاتنی جەماوەری ئامادەبوون گوتی: جەماوەر تێکۆشە و خۆڕاگر، هەمووتان بەخێربێن ئامادەبوونتان جێگەی شانازییە، ئومێد بەخشە، هێز بەخشە. ئێوە پیشانتاندا و سەلماندتان ئا ئەمەیە پارتی.




