
پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی 111 پرۆژەی لە شێخان دانا
پارێزگاری دهۆک لە ڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی 111 پرۆژەی لە شێخان دانا و جەختی کردەوە، کاروانی ئاوەدانکردنەوە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، 19-10-2024، بە چاودێریی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، بەردی بناغەی 111 پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنووری قەزای شێخان بە گوژمەی زیاتر لە 12 ملیار و 860 ملیۆن دینار دانرا.
د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە گوتاری ڕێوڕەسمەکەدا دووپاتی کردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاروانی ئاوەدانکردنەوە لە سنووری پارێزگاکە بەردەوام دەبێت.











