
بە وێنە؛ دەنگدانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی
کاتژمێر 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 20-10-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بنکەیەکی دەنگدان لە شارۆچکەی پیرمام دەنگی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دا.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "هیوادارم هەموو ئەو هاووڵاتییانەی مافی دەنگدانیان هەیە، ئەمڕۆ بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بڕیار لەسەر دیاریکردنی نوێنەر و حکوومەتی داهاتووی خۆیان بدەن."





