
بە وێنە؛ لە سلێمانی دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە بەردەوامە
پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بە شێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە "ATM" لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەو مووچەخۆرانەی بەشدارن لە پرۆژەی "هەژماری من" بەردەوامە.
چوار هەزار و 500 مووچەخۆری سنووری پارێزگای سلێمانی کە بەشدارن لە پرۆژەکە، ماوەی دوو ڕۆژە کورتەنامەیان بۆ دێت و بێ کێشە مووچەکانیان لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە وەردەگرن.
ناونیشانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە سلێمانی:
1- شەقامی سالم، بەردەم سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
2- شەقامی سلێمانی-کەرکووک، بەرانبەر بینای پارێزگای سلێمانی ڕیزی شەکرەکە.
3- بەکرەجۆ، بەرامبەر فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی











