
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی خانووبەرەی کردەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر کردەوە کە چوار ڕۆژ لە 29-10 تاوەکوو 1-11-2024 بەردەوام دەبێت و لە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە کراوە دەبێت.
















