
وێنەی دووەمین فێستیڤاڵی تەحین و بەرهەمە خۆماڵییەکانی ئامێدی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-11-2024، دووەمین فێستیڤاڵی تەحین و بەرهەمە خۆماڵییەکانی ئامێدی دەستی پێ کرد و تاوەکوو سبەینێ هەینی، 15-11-2024، بەردەوام دەبێت.
60 کەپر بۆ فرۆشتنی تەحین و بەرهەمە خۆماڵییەکانی وەکوو هەنار، برنجی کوردی، شیرینی، میوەی وشکراو و چەندان جۆر بەرهەمی دیکە ئامادە کراون. هاوکات فێستیڤاڵەکە چەندان بڕگەی هونەریش لەخۆ دەگرێت.
ئەمساڵ 800 دۆنم زەوی لە ئامێدی بە کونجی داچێندرابوون کە بەرهەمەکەی زیاتر لە 240 تۆن بووە.
34 ئاشی ئاو و کارەبا لە ئامێدی هەن. ساڵی ڕابردوو 600 تۆن بەرهەمی تەحینی ئەو شارۆچەکەیە ڕەوانەی بازاڕەکانی دەرەوە کرابوو و بڕیاریشە ئەمساڵ 65 تۆن لەو بەرهەمە کوردەوارییە هەناردەی هۆڵەندا و 25 تۆنی دیکەش هەناردەی ئەمەریکا بکرێت.























