بەوێنە.. ئیتاڵیا پێداویستی و ئامێری پزیشکیی بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی دابین کرد
بەوێنە.. ئیتاڵیا پێداویستی و ئامێری پزیشکیی بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی دابین کرد

بەوێنە.. ئیتاڵیا پێداویستی و ئامێری پزیشکیی بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی دابین کرد

چیرۆ فۆرتێ، فەرماندە و بەپرسی هێزەکانی ئیتاڵیا، لەچوارچێوە هاوپەیمانىی نێودەوڵەتى بۆ مەشق و ڕاهێنانى هێزەکانى پێشمەرگە، پێداویستى و ئامێری پزیشکی  پێشکەش بە  نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر کرد.

نەخۆشخانەی نانەکەلی، نەخۆشخانەیەکی حکوومەتییە لە شاری هەولێر، له لایەن ئەحمەد ئیسماعیل نانەکەلی وەک دیاریی بەخشراوە بە فەرمانگەی تەندروستیی گشتیی هەولێر، نەخۆشخانەکە لە 16ـی ئایاری 2004ەوە کراوەتەوە. تایبەتە بە دەستنیشانکردن و چارەکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.