هەڵمەتی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانی نزیک هەولێر
هەڵمەتی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانی نزیک هەولێر

هەڵمەتی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانی نزیک هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئاسایشی هەولێر بە هەماهەنگی لێژنەکانی قایمقامییەت، پارێزگا، دەستەی ژینگە و پۆلیس، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەیان پاڵاوگەیان بەسەرکردەوە و ژمارەیەک پاڵاوگەی نا یاساییان داخست، کە هۆکاری پیسبوونی بەرگەهەوای هەولێر و دەوروبەری بوون.