
دووەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوە دەچێت
ئەمڕۆ شەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2024، لە بەرلین – ئەڵمانیان، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، دووەمین کۆنگرەی لەژێر ناونیشانی (یەکگرتنی ئێمە سەرکەوتنی ئێمەیە) ساز دەکات.
کۆنگرەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ڕێکخراوەکان، سەنتەرە کوردییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەشدار دەبن، مەبەستیان هەڵسەنگاندنی کار و بەرنامەکانی سێ ساڵی ڕابردووە لەگەڵ ئامادەکاری پلان بۆ کار و چالاکییەکانی سێ ساڵی داهاتوو.
وێنە: بارزان حەسەن








