ساتی گەیشتنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مەنامە
ساتی گەیشتنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مەنامە

ساتی گەیشتنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مەنامە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووشەممە، 09ی کانوونی یەکەمی 2024، لەسەر داوەتنامەیەکی فەرمی شانشینی بەحرەین، گەیشتە مەنامەی پایتەختی شانشینەکە.

سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ دەخایەنێت و ئامانجی سەردانەکەش پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەرێمی کوردستان و بەحرەین و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.