چالاکیی ڕۆژی ئاڵا لە کەرکووک
ئەمڕۆ 17ی کانوونی یەکەمی 2024، لە یەکێک لە قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، چالاکیی تایبەت بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوە چوو، جگە لە بەرز کردنەوەی ئاڵای کوردستان، قوتابیان و مامۆستایان بە جلی کوردییەوە بەشداریی چالاکییەکەیان کرد، هەرچەندە لە ڕابردوودا گرفت و بەربەستی زۆر هەبووە لەبەردەم یادکردنەوەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، بەڵام ئەمڕۆ مامۆستایان و قوتابیان ئەو بەربەستەیان تێکشاندووە.