بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ئاڵای کوردستان بەڕێوە چوو
سێشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەڵای هەولێر، ڕێورەسمێکی تایبەت بە ڕێزگرتن لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوە چوو. هەر لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکوومەت لە گوتارێکدا جەختی کردەوە کە ئاڵای کوردستان، سیمبولی خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان و هێمای یەکگرتووییمانە. بۆیە پێویستە هەموو کوردستانییەک ئەم ئاڵایە بەرز ڕابگرێت.