هەولێر لە پێشوازی ساڵی نوێ دا
هەولێر لە پێشوازی ساڵی نوێ دا

هەولێر لە پێشوازی ساڵی نوێ دا

سەنتەری شاری هەولێر لەگەڵ نزیکبوونەوەی چوونە نێو ساڵی نوێی 2025 و کۆتا کاتژمێرەکانی ساڵی 2024 جمەی دێت، ئاپۆرایەکی جەماوەری لە دەوروبەری قەڵای هەولێر و پارکی شار کۆبوونەوەتەوە، بۆ ئەوەی بە یەکەوە بەشداری لە ئاهەنگ و خۆشی دەربڕینی چوونە نێو ساڵی نوێی زایینی بکەن، جیا لە دانیشتووانی شاری هەولێر، ژمارەیەکی زۆری گەشتیارانی عەرەبی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش بۆ بەسەردنی پشوو و کاتێکی خۆش هاتوونەتە هەولێر.