ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە
چوار ڕۆژە ئاگرە کەوتنەوەی لۆس ئەنجلس بەردەوام و هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە، بەگوێرەی راپۆرتەکان زیاتر لە 137 کیلۆمەتەر دووجا بە تەواوی بووتە خەڵووز و 10 کەسیش مردوون، نزیکەی 10 هەزار خانوو و شوێنی نیشتەجێبوون و شوێنی کار سووتاوە، زیانەکان بە نزیکەی 140 ملیار دۆلار دەخەملێندرێت، ئەو شوێنانەی ئاگرەکەی تێدا کۆنترۆڵکراوە، دیمەنی کارەساتێکی گەورە پیشان دەدەن.