کۆرنیشی زاخۆ بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران
کۆرنیشی زاخۆ یەکێک لە پرۆژە گەشتیارییەکانی سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە 14ی ئابی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
بڕیاریشە لە ئاداری ئەم ساڵ دا، قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەشتیاری کۆرنیشی زاخۆ بکرێتەوە، ئێستاش هەردوو بەرەکەی کۆرنیش بووەتە شوێنێک سەرنجڕاکێش و لە هەر چوار وەرزەکەی ساڵ هاووڵاتییان و گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوە سەردانی دەکەن.