کۆبوونەوەی نائاسایی تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بەغدا
ئەمڕۆ شەممە 11ی کانوونی دووەمی 2025، بە سەرپەرشتيی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بەغدا بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە بەشداريی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵ و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام درا.