
لە کفری نوێژە بارانە کرا
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 17ی کانوونی دووەمی 2025، لە شارۆچکەی کفری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، هاووڵاتییان بۆ بەجێگەیاندنی نوێژی سوننەتی باران لە یاریگە کۆنەکەی شارۆچکەکە کۆبوونەوە و نوێژیان کرد.
ئەمڕۆ سێیەمین ڕۆژی چلەی زستانە و بەهۆی دواکەوتنی باران پێشتریش لە هەولێر و دهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان نوێژی باران کراوە.








