
نەخۆشخانەی هیتوتێ لە ئامێدی تەواوبوو
ئەو بەخۆشخانەیەی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی دروستکردنی بە دانیشتووانی دەڤەری ئامێدی دابوو، تەواو بووە.
نەخۆشخانەی هیتوتێ لە ئامێدی بە تێچووی 43 ملیۆن دۆلار دروستکراوە و 100 قەرەوێڵە لەخۆ دەگرێت و بڕیارە پێشوازی لە دانیشتووانی سنوورەکە بکات.
خۆشخانەی هیتوتێ لە 7ی ئەیلوولی 2020، ئەو کاتە کە پەتای کۆرۆنا بەربڵاوبوو لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی دانراو و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، سەرەڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام حکومەت بە پێی توانای دارایی بەردەست، لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە و نەوەستاوە.
گوتیشی: ئامانجی حکومەت ئەوەیە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و شارۆچکە و گوند و دەڤەرەکانی کوردستان بکات.
وێنە: ئیسلام هیرۆ
























