
پێشانگای نێودەوڵەتیی تەندروستیی مێدیکۆ جمەی دێت
بۆ یەکەمین جار پێشانگەی تەندروستیی مێدیکۆ بە دروشمی "داهاتووی تەندروستیی ببینە" بە سپۆنسەری دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 لە هەولێر بەڕێوە چوو.
چوارشەممە، 5ـی شوباتی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتیی تەندروستی لە هەولێر کرایەوە.
زیاتر لە 150 کۆمپانیای نێودەوڵەتی و ناوخۆی تێیدا بەشدارن. پێشانگەکە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت کە نوێترین داھێنان و دەرمان و کەرەستە پزیشکییەکانی تێیدا نمایش دەکرێت. لە پێشانگەکە زیاتر لە 1000 ھەلی کار دەڕەخسێندرێت.










