چێشتی بەربانگ لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی
ساڵانە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی، چێشتی بەربانگ بۆ خەڵکی هەژار و ڕێبواران ئامادە دەکرێت و بێ بەرانبەر بەسەریان دابەش دەکرێت.
بۆ ڕەمەزانی ئەم ساڵ، ڕۆژانە لە چێشتخانەی کاک ئەحمەدی شێخ، لە نێو مزگەتی گەورەی سلێمانی ڕۆژانە 300 کیلۆ برنج و 700 کیلۆ گۆشت و 85 کیلۆ فاسۆلیا، بە خواردنی گەرم و تازە ئامادە دەکرێت و بەشێک بەسەر ئەو خەڵکە دابەش دەکرێت کە سەردانی مزگەوتەکە دەکەن بۆ بەربانگ، بەشێکیشی دەپێچرێتەوە و بە گەرمی بەسەر ماڵە هەژارەکان دابەش دەکرێت.
وێنە: دانا حەمەغەریب







