بۆ جەژنی ڕەمەزان بەشێکی دیکەی دووکانی قەیسەری ڕادەست دەکرێن
نۆژەنکردنەوەی دووکانە سووتاوەکانی قەیسەری هەولێر بەردەوامە و بڕیارە پێش جەژنی ڕەمەزان، بەشێکی دیکەی بازاڕەکە نۆژەنکردنەوەیان تەواو بکرێ و دووکانەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێنەوە.
بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکەوێتە ناوەندی شاری هەولێر و ناوچەیەکی شوێنەوارییە و خراوەتە لیستی ناوچە شوێنەوارییەکانی یونسکۆ، لە 5ی ئایاری 2024، بەشێکی بازاڕی قەیسەری هەولێر سووتێندرا.
وێنە: ئیسلام هیرو









