وەستانی کوردستان بۆ ڕێز لە قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە
ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی پێشوەڕۆ، 16ی ئاداری 2025، لە 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان لە چین و توێژە جیاوازەکان، بەبێ جیاکاری پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینی هەموویان چەند خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کیمیاباران ڕاوەستان.
























