تەرمی حاجی میرخان دۆڵەمەری لە زێدی خۆی بەخاک سپێردرا
تەرمی حاجی میرخان دۆڵەمەری لە زێدی خۆی بەخاک سپێردرا

تەرمی حاجی میرخان دۆڵەمەری لە زێدی خۆی بەخاک سپێردرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 24ی ئاداری 2025، تەرمی حاجی میرخان دۆڵەمەری، هەڵگری میدالیای بارزانیی نەمر و بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە زێدی خۆی کە گوندی "خەردن"ـە لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسوری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بەخاک سپێردرا.

سەدان کەس لە بەرپرسانی حکوومی و حزبی و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە، لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی حاجی میرخان دۆڵەمەری لە گوندی خەردن ئامادەبوون.