نوێژی بە کۆمەڵی دوایین هەینی ڕەمەزانی ئەمساڵ
ئەمڕۆ موسڵمانانی هەرێمی کوردستان نوێژی بە کۆمەڵی چوارەمین و دوایین هەینی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵیان کرد، ئەمە دیمەنی نوێژخوێنانی شاری سلێمانییە لە مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ، کە بە مزگەوتی گەورەی سلێمانی ناونراوە، بەهۆی نەمانی شوێنی نوێژکردن هاووڵاتییان لەسەر شەقام و شۆستە ئامادەی نوێژی بە کۆمەڵ بوون.
وێنە: دانا حەمەغەریب














