چەند وێنەیەکی کەمبینراوی کۆڕەوی ملیۆنی
ئادەم هینتۆن، فۆتۆجۆرناڵێستی جەنگی، لە کاتی کۆڕەوی ملیۆنی ساڵی 1991 چەند وێنەیەکی کەمبینراوی هاووڵاتییانی باشووری کوردستانی چرکاندووە کاتێک لە ڕێگەوە بوون بەرەو سنوورەکانی ئێران و تورکیا.
نزیکەی 10 ڕۆژ دوای راپەڕین و ئازادکردنی زۆربەی شارەکانی باشووری کوردستان لە دەستی ڕژێمی بەعس، لە 31ی ئاداری ساڵی 1991، سوپای ئەو کاتی عێراق هێرشێکی زەویی و ئاسمانی بەرفراوانی کردە سەر باشووری کوردستان. لە ئەنجامدا، نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار کورد، ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشت و بە ڕێگە سەختەکاندا خۆیان گەیاندە سنوورەکانی ئێران و تورکیا.













