ئەم چوارشەممەیە جیهان بە کوردی دەدوێت
لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی حەڤدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب بەردەوامە، کە بە چاودێری و پاڵپشتی سەرۆک بارزانی دەکرێتەوە و بڕیار 9 تاوەکوو 19 نیسانی 2025 بەردەوام بێت.
بۆ ئەم ساڵ پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب بە دروشمی "جیهان بە کوردی دەدوێت" بە بەشداری دەزگاکانی چاپ و پەخشی ناوخۆ، وڵاتانی هەرێمی و چەندین دەزگای چاپ و وەشانی وڵاتانی دیکەی دەکرێتەوە.













