سەردانی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بۆ گرتووخانەی نوگرە سەلمان و گۆڕە بەکۆمەڵەکان
سەردانی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بۆ گرتووخانەی نوگرە سەلمان و گۆڕە بەکۆمەڵەکان

سەردانی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بۆ گرتووخانەی نوگرە سەلمان و گۆڕە بەکۆمەڵەکان

لە 37ـەمین ساڵیادی ئەنفالدا، سەدان کەس لە کەسوکاری قوربانیانی شاڵاوەکانی ئەنفال لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی گرتووخانەی بەدناوی نوگرە سەلمان و گۆڕە بەکۆمەڵەکانیان لە باشووری عێراق کرد.

کاروانی کەسوکاری ئەنفالکراوان کە پێکهاتبوو لە حەوت پاس و ژمارەیەکی ئۆتۆمبێلی تایبەت، لە چەمچەماڵ، کۆیە و کەلارەوە بەڕێکەوتن، سەرەتا لە بەغدای پایتەختی عێراق سەردانی وەزارەتی شەهیدانیان کرد و نووسراوێکیان پێشکەش بە وەزارەتەکە کرد.