پێشانگەی کشتوکاڵ و خۆراک لە هەولێر کرایەوە
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 05-05-2025، پێشانگەی (کشتوکاڵ و خۆراک)، لەژێر درووشمی 'پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ، زامنکردنی ئاسایشی خۆراکە' بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24، لە هەولێر کرایەوە و تا سبەینێ سێشەممە، 06-05-2025، بەردەوام دەبێت. پێشانگەکە لە لایەن کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سەڵاحەددینەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لە گۆڕەپانی کۆلێژەکەوە لە کاتژمێر 09:30 بەیانی تا 06:30 خولەکی ئێوارە کراوە دەبێت. تێیدا بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و چەندا جۆری باڵندە و پەلەوەر نمایش دەکرێن.