کردنەوەی سێیەمین پێشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر
سێشەممە، 06-05-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا سێیەمین پێشانگەی گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە هەولێر (میتێكس2025) کردەوە. 120 كۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری لە 20 وڵاتەوە، بەشداریی پێشانگەکە دەکەن و تاوەکوو ڕۆژی پێنجشەممە، 08-05-2025، بەردەوام دەبێت.