سەرۆک وەزیران لەگەڵ هاووڵاتییان لە بەسەرکردنەوەی پرۆژەی ڕووناکی
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی ئایاری2025، لە گەڕەکی 'بەرۆشکێ'ـی شاری دهۆک، پرۆژەی ڕووناکیی کارەبای 24 کاتژمێری بەسەر دەکاتەوە.
لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەکەدا سەردانی چەند ماڵێک و شوێنی کاری هاووڵاتییانی کرد، کە لە پرۆژەکە سوودمەندبوون و کارەبای ماڵە و شوێنکارەکانیان بووەتە 24 کاتژمێری.








