کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای 'دابین' کرایەوە
کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای 'دابین' ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی ئایاری 2025، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی کرایەوە.
وێستگەی کارەباکەی ئەم پرۆژەیە توانای بەرهەمهێنانی 52 مێگاوات کارەبای هەیە، هاوکات کارگەی چیمەنتۆکەش ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە هەشت هەزار تۆن چیمەنتۆی هەیە، پێکەوە زیاتر لە 1200 هەلی کاریش دەڕەخسێنن.










