ڕێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابین
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025، لە هەولێر کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای 'دابین'ـی کردەوە، کە یەکێکە لەو پرۆژانەی لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی دانراوە.






