بەڕێکردنی یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بۆ سعوودییە
بەڕێکردنی یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بۆ سعوودییە

بەڕێکردنی یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بۆ سعوودییە

یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر شەوی 18/19 بەرەو سعوودییە بەڕێکران.

بڕیارە لەم هەفتەیەدا لە دوو گەشتی دیکەی ئاسمانی، ژمارەیەکی دیکەی حاجیانی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرە سعوودیە بگوازرێنەوە.

کۆی گشتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، کە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ ناویان دەرچووە 5136 کەسن، لە نێویاند 3490 کەسیان بە ڕێگەی ئاسمانی 1646 کەسەکەی دیکەش بە ڕێگەی وشکانی گەشت دەکەن.