ئیمزا کردنی ڕێککەوتنەکانی وزە لە واشتنتن
بەسەرپەرشتی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، دووشەممە 19ی ئایاری 2025، لە واشنتن و لە ژووری بازرگانیی یەمەریکا لە ڕێوڕەسمێک دا دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە، لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی و وێستێرن زاگرۆس ئیمزا کران.
بەهای ڕێککەوتنەکان دەگاتە 110 ملیار دۆلار و هەردوو کۆمپانیاکە لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان پەرە بە بەرهەمهێنانی دەدەن، بەمەبەستی پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووريی هەرێمی کوردستان.








