دیداری سەرۆک وەزیران لەگەڵ سێناتۆر و کۆنگرێسمانەکان
دیداری سەرۆک وەزیران لەگەڵ سێناتۆر و کۆنگرێسمانەکان

دیداری سەرۆک وەزیران لەگەڵ سێناتۆر و کۆنگرێسمانەکان

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ واشنتن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک سێناتۆر و کۆنگرێسمان دیدار و گفتوگۆی تایبەتی هەبوو.

لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان - ئەمەریکا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. شەممە 17ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی ئەمەریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتن.

دیداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆر بیل هاگەرتی
دیداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆر تێد بەد
دیداری تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین
گفتوگۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا 
دیداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز
دیداری سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی لەگەڵ هەردوو کۆنگرێسمان سێس مۆڵتن و براد شێرمان