دیدارە گرنگەکەی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 23ـی ئایاری 2025، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا (هاری ئێس تروومان) لە واشنتن، لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و لە دوای کۆبوونەوەکەش یاداشتێکی لە دەفتەری یاداشتنامەکانی وەزارەتەکە نووسی.











