بەشێکی دیکەی قەڵای هەولێر ڕووناک کرایەوە
لە دوای جێبەجێ کردنی قۆناغی یەکەمی پلانی ڕووناک کردنەوەی شورای قەڵای هەولێر، ئەمشەو 29ی ئایاری 2025، قۆناغی دووەمی ڕووناک کردنەوەی قەڵا جێبەجێ کرا.
ئەندازیار فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆمیسیۆنی بوژانەوەی قەڵای هەولێر ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی شەقام و شوستەکانی قەڵای هەولێر، کە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە، لە پێناو جوانتر نیشاندانی ئەو شوێنەوارە مەزنە، قۆناغی دووەمی ڕووناک کردنەوەی قەڵا جێبەجێ کرا.











