بازاڕی ئاژەڵان بۆ جەژنی قوربان
دیمەنی بازاڕی ئاژەڵفرۆشانی مەعرەت مسرین لە باکووری ئیدلب لە سووریا، بە نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز جمەی دێت لە هاووڵاتییان، خەڵکی بۆ کڕینی ئاژەڵی قوربانی ڕوو لەو بازاڕە دەکەن بۆ ئەوەی بە گوێرەی توانا ماددییەکانیان بەشداری لە قوربانیدان و پیرۆزکردنی ئەم جەژنە بکەن، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئەمە دووەمین جەژنە خەڵکی سووریا بەشداری ڕێوڕەسمەکان دەبن.
وێنە: AFP












