مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان، هەرگیز دەستبەرداری هیچ مافێکی دەستووری خۆی نابێت
ئەمڕۆ دووشەممە، 7ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک کادیری ئۆرگانەکانی پارتی کۆبووەوە.
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، دەڵێت: کێشەی ئێمە لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی، کێشەیەکی سیاسییە نەوەک تەکنیکی ، چونکە بەداخەوە لە بەغدا، بە شێوەیەکی ناڕەوا و نادادپەروەرانە و بە جیاکاری و بە شێوەیەکی نادەستووری ، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت .
جێگری سەرۆکی پارتی، گوتیشی: دەبێ ڕێز لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێم بگیرێت. دووپاتیشی کردەوە، هەرێمی کوردستان، هەرگیز دەستبەرداری هیچ مافێکی دەستووری خۆی نابێت.






