کێڵگەی نەوتی سەرسنک دوای هێرشەکان
چەند ڕۆژێکە میلیشیا لەیاسا دەرچووەکانی عێراق، زیاتر لە 15 جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی فیدراڵی عێراقیش هیچ هەنگاوێکی بۆ ڕێگری لەو گرووپانە نەگرتووەتەبەر، ئەم وێنانەش دیمەنی زیانەکانی کێڵگەی نەوتی سەرسنکە لە سنووری پارێزگای دھۆک، کە بەرە بەیانی دوێنێ چوارشەممە بە درۆن هێرشی کرایە سەر.
وێنە: AFP






