ڕێوڕەسمی کردنەوەی قۆناخی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناخی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر كردەوە، کە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک تەواوکراوە و تەواوی پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.
بە گوێرەی پلانی دانراوە، بە تەواوبوونی پرۆژەکە، كێشهى كهمئاوى له شارى ههولێر به ڕێژهى 100% بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو چارهسهر دهبێت.











