هەنجیری ئاکرێ پەنا دیواری قشلەی تەنیوە
هەنجیری ئاکرێ پەنا دیواری قشلەی تەنیوە

هەنجیری ئاکرێ پەنا دیواری قشلەی تەنیوە

بەرهەمی هەنجیری باخەکانی ئاکرێ پێگەیشتووە و خاوەن باخ و میوەفرۆشان لە پاڵ دیواری قشلەی مێژووی شارەکە ڕیزیان بەستووە و بە سەندووق هەنجیریان داناوە، جوانی و سەرنجڕاکێشی هەنجیرەکان بووەتە وای کردووە خەڵک و گەشتیارێکی زۆر مامەڵەی کڕینی هەنجیر بکەن.

بە گوێرەی بەدواداچوونی ئاری حوسێن، پەیامنێری کوردستان24 لە ئاکرێ بە گوێرەی جوانی و قەبارەکەیەوە نرخی هەنجیر دەگۆڕێت و لە چوار هەزار دینارەوە تاوەکوو حەوت هەزار دینار دەست پێدەکات.